هاوشێوەی سەردەمی شەڕی ناوخۆ
بازگەکانی نێوان هەولێر‌و سلێمانی گومرگ وەردەگرن


ماوەیەکە لە بازگەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی بازگەکان رێگا بە هەندێک کەڵا نادرێت لەم پارێزگایەوە بگوازرێتەوە ئەوی تریان و بەرامبەر گواتسنەوەیان پارە وەردەگیرێت.

ماوەی نزیکە دوو هەفتەیە لە بازگەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی رێگا نادرێت چەند کەلوپەلێک بچنە سلێمانیەوە، یان بە پێچەوانە لە سلێمانیەوە ببرێنە هەولێر و لە هەندێک حاڵەتدا بازگە بەناوی گومرگەوە پارە لە خاوەن بارەکان دەسێنرێت، لە کاتێکدا بەرهەمی ناوخۆ کە دەهێرێتەناو هەرێم لەسەر سنورەکان، یان فڕۆکەخانەکان گومرک دەکرێن.



PM:02:25:20/02/2024