ناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە بەردەوام دەبێت


سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران بەردەوام دەبێت".

ئەمڕۆ سێشەممە، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ئێن ئا ڕ تی راگەیاند" بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ناردنی پارە مانگانە لە بەغداوە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت".

دەشڵێت " داوامانکردووە هەژماری بانکی لەلایەن بانکە باوەڕپێکراوەکانی عێراق بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بکرێتەوە".

ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا نازانرێت کە چ کاتێک مووچەی مانگی شوبات دەدرێت، ئایا هاوشێوەی مانگی پێشوو دوادەکەوێت، یان لەسەر کۆتایی مانگدا دەگات.



PM:03:33:20/02/2024