یەکەم رۆژی رەمەزان دیاریکرا

بەپێی هەژمارە فەلەکییەکان یەکەم رۆژی رەمەزانی ئەمساڵ دەکاتە ١١ ی ی ئازاری ٢٠٢٤ کە رۆژی دوو شەممە دەکات و ٣٠ رۆژ بەردەوام دەبیت.

بەپێی ساڵنامەی ڕەمەزان ژمارەی ڕۆژانی ڕەمەزانی ئەمساڵ ٣٠ ڕۆژ دەبێت، یەکەم ڕۆژیش ڕۆژی دووشەممە ١١ی ئازار دەبێت کە هاوتایە لەگەڵ ١ی ڕەمەزان، ئەم ڕۆژە کورتترین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە لەڕووی ژمارەی کاتژمێرەکانی  ڕۆژووەوە کە رۆژوان ١٣ کاتژمێر و ١٨ خولەک بەڕۆژوو دەبێت.
 
سەبارەت بە کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانیش، ڕۆژی سێشەممە ٩ی نیسان دەبێت کە هاوتایە لەگەڵ ٣٠ی ڕەمەزان، ئەم ڕۆژە درێژترین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە لە ڕووی ژمارەی کاتژمێرەکانی ڕۆژووەوە، کە بەڕۆژووبوون ١٤ کاتژمێر و ١٤ خولەکە.



PM:03:25:23/02/2024