بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ملیارێک دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە


بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای دەکات لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە ملیاریک دۆلاری بەکاش و ئەلکترۆنی خستۆتە بازاڕەوە.

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ هەینی بڕی فرۆشتنی دۆلاری مانگی رابردووی راگەیاند لە کە ملیار و ٦٢ ملیۆن و ٥٨٧ هەزار و ١٩٨ دۆلاری خۆستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١١٠ ملیۆن و ٩٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشبووە، ئەوەش بە بەرزترین ریژەی فرۆشی کاشی هەفتانە دادەندرێت لەم مانگەدا کە بەتێکرا لە٣٠٪ زیاترە.

هاوکات لە هەفتەکانی رابردوودا بە تیکڕا فرۆشی کاش لە نێوان ٦٢ بۆ ٧٢ ملیۆن دۆلاری کاشبووە.

هەر لەم هەفتەیەدا رێژەی فرۆشی حەواڵەی دەرەکی بۆ مامەڵەی بازرگانی ٩٥١ ملیۆن و ٦٦٧ هەزار و ١٩٨ دۆلاربووە و ئەوەش بەراورد بە هەفتەی رابردوو ریژەی فرۆشی حەواڵە بەرێژەی ١٠٪ کەمیکردووە.




PM:05:55:23/02/2024