کەشناسێک: وشکەسەرمایەکی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاماژەبەوەدەکات کە وەشکە سەرمایەکی بەهێز روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما بەسیوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و لە کۆتایی هەفتەشدا پێشبینی بارانبارین و بەفربارین دەکرێت.


شارەزایەکی بوساری کەشناسی رایگەیاند" لە بەرەبەیانی سبەی یەکشەمەوە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ەوە لەئەنجامی کاریگەری بەھێزی بەرزەپاڵەپەستۆی سیبیری لە سەر ناوچەکانی وڵاتی ئێران و باکوری ئێران شەپۆلێکی وشکە سەرما ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە لەگەڵ چالاکبوونی بای باکوری رۆژھەڵات بەتایبەت لەناوچە شاخاویە سنوریەکان و ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و شاخاویەکانی خۆرھەڵاتی پارێزگای ھەولێر بەخێرای ٢٠ تا ٤٠کم و ھەندێک کات بۆ زیاتر لە ٥٠کم لە کاتژمێرێکدا چالاک ئەبێت وە پلەکانی گەرما لەم ناوچانەدا سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ ٤ تا ٦ پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و ھەست بە سەرمایەکی زۆر دەکرێت لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر و بەستن لەناوچە شاخاویەکاندا ، لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا کاریگەری ئەم ئاراستە بایە کەمتر ئەبێت بەخێرای ١٥ تا ٢٥کم/ک و پلەکانی گەرماش ٢ تا ٣ پلە نزمدەبێتەوە ، ئاسمان ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری ئەبێت لەناوچە شاخاویە سنوریەکانی ھەولێر کرێوە بەفر ئەبێت". 

ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەشداوە کە  کاریگەری بای بەھێز و وشکە سەرما بەچالاکی تا رۆژی سێشەمە ٢٧ی مانگ بەردەوامی ئەبێت لە رۆژی سێشەمەوە کاریگەری کەمدەبێتەوە بەڵام بەردەوامی ئەبێت تا رۆژانی سەرەتای مانگی داھاتوو.

ئاراس جەبار ئەوەشی خستووەتەڕوو" لەگەڵ بەردەوامی ئەم وشکە سەرمایەدا رۆژی سێشەمە ٢٧ی شوبات لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی ساردی سەرەوەی بەرگەھەوا لەدەریای ناوەراستەوە شەپۆلێکی لاوازی بارانبارینی پچر پچر ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوا و ناوەراستی عێراق ئەگرێتەوە و کاریگەری ئەم شەپۆلە رۆژی چوارشەمە ٢٨ی مانگ ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە بە نمە بارانی پچر پچر و بارینی بەفر بەرێژەی مامناوەند لەناوچە شاخاویەکاندا وە پێشبینی بارینی بەفر لەسەنتەری شاری سلێمانیش ئەکرێت و کاریگەری ئەم شەپۆلە کورت خایان ئەبێت و بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەمە ٢٩ی مانگ کۆتای پێدێت ".




AM:09:24:24/02/2024