نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٨١ دۆلارو١١ سەنتە بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٠ دۆلار و ٩٣ سەنت بوو.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٧٦ دۆلار و٥٧ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و٦١ سەنت بوو.

گۆڕانکاری نرخی نه‌وت بۆ ترسی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەوە لە گۆڕینی ڕێڕەوی رێگا لە دەریای سورەوە بەهۆی هێرش و هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییە نەوتییەکان.



AM:09:41:24/02/2024