ئۆردوگان: خۆپیشاندانەکان لەهەموو کۆنترۆڵکردنێک دەرچوون

سەرۆک کۆماری تورکیا تەیب ئۆردوگان رایگەیاند" نارەزایەتییەکان لە ژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنییەکان دەرچوون".

دەزگاکانی راگەیاندنی تورکیا ئەو وتارەی ئۆردوگانیان بڵاوکردەوە کە لە شارەکەی خۆی ( ریزە ) قسەی بۆ کۆمەڵیک خەڵک کردوو وتی" تورکیا ئەو دەوڵەتە نییە کە دەستبەرزبکاتەوە لەبەرامبەر کۆمەڵیک تێکدەر، خۆی بدات بەدەستەوە".

ئۆردوگان هێرشی کردە سەریان وتی " رووبەرووی ئەو تێکدەرانە دەبینەوە کە بەهۆی پەرەسەندنەکانی کوبانیەوە خۆپیشاندان دەکەن کە رێکخراوی دەوڵەتی عێراق و شام هیرشی‌کردونەتە سەر".

پێشتریش رۆژی هەینی ١٠ ی تشرینی یەکەم ئۆردگان لەکاتی ئامادەبوونی لەئاهەنگێکدا لە زانکۆی دەریای رەش وتی" تورکیا بەشێوەیەکی زۆر بەهێز وەڵامی ئەو خۆپیشاندەرانە دەداتەوە".

ئۆردوگای وتی " مەحاڵە پۆلیس بتوانێت ئەو خۆپیشاندەرانە کپ بکاتەوە" هێزە ئەمنییەکان چی پێوست بکات دەیکەن بۆ رووبەرووبوونەوەی خۆپیشاندەران".
 



PM:08:48:11/10/2014