ئەمریکا و بەریتانیا ١٨ پێگەی گروپە چەکدارەکانیان لە یەمەن بۆردوومان کرد

شەوی رابردوو ئەمریکا بە هاوکاری بەریتانیا ١٨ شوێنی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانی لە یەمەن بۆردوومان کرد.


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا( پنتاگۆن) دەڵێت" سوپای ئەمریکا و هێزەکانی بەریتانیا هێرشی ئاسمانی نوێ بۆ سەر ١٨ شوێنی گروپە چەکدارەکان لە یەمەن ئەنجام دەدەن، ئەمەش چوارەمین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتە دژی ئەو گروپەی کە ئێران پشتیوانی دەکات".

پنتاگۆن ڕایگەیاند" هێرشەکانی شەوی شەممە، کۆگاکانی مووشەک و کەرەستەی بەرگری ئاسمانی و ڕادار و هەلیکۆپتەرێکیان کردۆتە ئامانج".

بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە "شیکاری زیاتر"ە بۆ تواناکانی گروپە چەکدارەکانە.

تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرە کە تۆڕی سەرەکی گروپە چەکدارەکانە لە ڕاپۆرتێکدا ئەوەی خستووەڕوو کە ئەمریکا و بەریتانیا بە گشتی ٩ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر شاری (صنعا) پایتەختی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.


AM:09:58:25/02/2024