هەواڵی کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی دوورە لە راستییەوە

هەرچەندە پەرلەمانتارێکی یەکێتی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە" کە لەگەڵ باڵوێزی تورکیادا لێژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە پەرلەمانی عێراق گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرووی تورکیادا"، لە بەدواداچونێکی سپی دەرکەوت ئەو هەواڵە دووڕە لە راستییەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی شوباتی رۆژنامەی سەباح کە رۆژنامەیەکی فەڕمی عێراقە لە زاری کاروان یاروەیسەوە بڵاویکردەوە" کە تورکیا سزاکانی بۆسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگرتووە"، ماڵپەڕی سپی لە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند" ئەو زانیاریانە دوورە لە راستیەوە و هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ کردنەوەی ئاسمانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕوی گەشتەکانی تورکیاوە".

دواجار رۆژی  ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ جارێکی دیکە تورکیا بڕیارەکەی بۆ ٢٢ی حوزەیرانی ئەمساڵ ٢٠٢٤ درێژکراوەتەوە بڕیارە لەو بەروارەدا جارێکیتر دەسەڵاتدارانی تورکیا سەرلەنوێ لەسەر ئەو پرسە بڕیاری نوێ بدات.

ڕۆژی ٣ی نیسانی ٢٠٢٣ هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاینز گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرت و پاشان تورکیاش بڕیاری دا ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی هەر فڕۆکەیەکدا دابخات کە بیەوێت گەشت بۆ سلیمانی بکات.

تورکیا بە پاساوی مەترسی "ئەمنی و دزەکردنی پەکەکە بۆ ناو فڕۆکەخانەی سلێمانی"، ئەو بڕیارەی دا.

 



AM:11:41:25/02/2024