ئاکرێ.. ژنێک چوار گولـلە لە پیاوێک دەدات

ژنێک لە ئاکرێ لەناو فەرمانگەیەکی حکومیدا چوار فیشەک دەنێت بە پیاوێکەوە.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤ لەنێو فەرمانگەی باری شارستانیی ناحیەی  گردەسێنی سەر بە قەزای ئاکرێ، ژنێک بە چوار فیشەک پیاوێک بریندار دەکات.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو ژنەی کە تەقەکەی کردووە، لەتۆڵەی کوشتنی باوکیدا ئەوکارەی کردووەو پێشتر باوکی لەلایەن ئامۆزای ئەو کەسەوە کە برینداری کردووە کوژراوە.

هەروەها زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە لە کاتی ئەم رووداوەدا ژنەکەی تەقەی کردووە لەگەڵ هاوسەرەکەی خۆی بووە و هەڵاتووە.



PM:02:11:26/02/2024