پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی دۆزینەوەی تەرمێک کە هیچ ناسنامەیەکی پێنییە، داوای هاوکاری لە هاوڵاتییانی پارێزگاکە دەکات بۆ ناسینەوەی تەرمی قوربانییەکە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئهمڕۆ چوارشهممه له راگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە" تەرمێكی نەناسراو لە رەگەزی نێر كە تەمەنی نزیكەی (٤٥ بۆ ٥٠) ساڵ دەبێت لە نزیك مزگەوتی ناهیلە خاتون لە شەقامی (٦٠) مەتری سلێمانی دۆزراوەتەوە كە پێدەچێت نەخۆش بێت و بەو هۆكارە گیانی لەدەستدابێت".
ئاماژهی بهوهشكردوه، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، هیچ ئاسەوارێكی كوشتنی پێوە دیار نییە و هیچ ناسنامەیەكیشی پێنەبووە.
له راگهیهندراوهكهدا ئەوەش هاتووە" لە ئێستادا تەرمەكەی لە پزیشكی دادی سلێمانییە و هەر كەسێك دەیناسێت یان زانیاری هەیە لەبارەیەوە پەیوەندی بكات بە بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە بە ژمارە (٠٥٣٣٢٨١٧٢٣)، یاخود سەردانی پزیشكی دادی سلێمانی بكەن".