کەشناسی: پروشکە باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە سبەی پروشکە باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.

بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا.
پلەکانی گەرما  نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ ، و خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت ( ٥ – ١٥ )کم/س.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی سبەی یەکشەممە ٢٠٢٤ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی پرۆشکە باران لە هەندێ کات، لە رۆژهەڵاتی هەرێم رێژەی باران بارین زیاترە لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە هەندێ ناوچە شاخاویە سنوریەکان. 

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوی ئەمرۆ و خێرای با مامناوەند دەبێت ( ١٠– ٢٠)کم/س.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
 
هەولێر: ١٧ 

سلێمانی : ١٥

دهۆک : ١٦

کەرکوک : ١٨

هەڵەبجە : ١٦

زاخۆ : ١٧

سۆران : ١٦

حاجی ئۆمەران : ٧

گەرمیان :٢٢



AM:10:48:02/03/2024