سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان جەخت
لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لە هەوڵدان بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ دابەزاندنی نرخی
گۆشتی سوور.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، مستەفا شێخ
عبدولڕەحمان، سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێ
شەممە رایگەیاند " لەسەر هێڵین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی گرتنەبەری
ڕێکاری پێویست بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور و هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو".
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات داواشمان لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی وەک
بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ کردووە کە رێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئاسانکاری
هاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوەی وڵات".
سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە دەشڵێت "پێشنیارمان کردووە گومرگ
لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ هەڵبگیرێت و رێگری بكرێت له ههناردهكردنی ئاژهڵی
خۆماڵی بۆ بازاڕهكانی ناوهڕاست و باشووری عێراق".
"بەرزبوونەوەی
نرخی گۆشتی سوور بەشێکی پەیوەستە بەبەرزبونەوەی نرخەکەی لە جیهاندا و بەشێکیشی
پەیوەستە بهوهی ئێران هەناردەکردنی ئاژهڵی له رێگەی سنورەکانیەوە قهدهغه
كردووه چ ڕاستەوخۆبێت یان تڕانزێت".( مستەفا شێخ عبدولڕەحمان، سەرۆکی گشتی
یەکێتی هاوردە، رایگەیاند).
لە ئێستادا نرخی گۆشت له بازاڕهكانی عێراق له ٢٥ ههزار دینار
زیاتره، له ههرێمی كوردستانیش ٢٢ هەزار دینارە.