گۆرانیبێژی دیاری کورد نازدار جزیری چەند وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی و کچەکەی بڵاوکردەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نازدار وێنەیەکی خۆی و کچەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت" کچ کچێکی بچووکە و گەورە دەبێت و دەبێتە هاوڕێ".
هەروەها نازدار لە پۆستێکی دیکەیدا وێنەیەکی لەگەڵ هاوسەرەكەی بڵاوکردووەتەوە و کە لە دیمەنی پشتی كامێرای كلیپە نوێیەكەیەتی بەناوی (قسمەت) و ئاماژە بەوەش دەکات" لە پشت پەردەوە لەگەڵ گەورەترین لایەنگرم هاوسەرەکەم، پێکەوە مۆسیقا و یادەوەری لە بیرنەکراو دروستدەکەین".
ئەو خانمە گۆرانیبێژە چەند مانگێک پێش ئێستاش ئاشکرایکرد کە بۆجاری دووەم بووە بە دایکی کوڕێک بە ناوی (کێڤان) و هەوادارەکانیشی بەو بۆنەیەوە هیوایان بۆخواست کە بە نازی دایک و باوکی گەورە بێت.
نازدار له ساڵی ١٩٨٧ له جزیرهی بۆتان له باکووری کوردستان له دایکبووه له تەمەنی شهش ساڵییهوه لهگهڵ خێزانهکهیدا ڕووی لە وڵاتی ئهڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچێکیشە بە ناوی (کانی).