٣٨ قەوارە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە

بە گوێرەی لیستێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تا ئێستا ٣٨ قەوارە ناویان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە.

بە پێی لیستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تا ئێستا ٣٨ قەوارە ناویان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە عێراق و کوردستان تۆمار کردووە و لەکۆی ئەم ژمارەیە ١٧ قەوارە لە هەرێمی کوردستان و ٢١ی دیکەش لە عێراق ناویان تۆمار کردووە.

ئەو قەوارانەی تا ئێستا لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون ئەمانەن:
 
پارتی دیموکراتی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پارتی سۆسالیست دیموکراتی کوردستان

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

حیزبی شیوعی کوردستان- عێراق 

پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان

بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستانی عێراق

یەکگرتووی ئیسلامی لە کوردستان- عێراق

یەکێتی بەیت نەهرەینی نیشتمانی

بزووتنەوەی دیموکراتیی ئاشووری

پارتیی  یەکێتی دیموکراتی کلدانی

پارتی چاکسازیی تورکمانی

پارتیی نیشتمانیی ئاشووری 

پارتی گەشەپێدانی تورکمانی
 
ئەنجوومەنی نەتەوەی کلدانی

بزووتنەوەی گۆڕان

کۆمەڵی دادگەری کوردستان- عێراق

بەشێک لە لیستەکەی کۆمیسیۆن.

ئەو قەوارانەی لە فەرمانگەی پارت و رێکخراوەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکراون:
 
حیزبی رزگاریی کورستان
 
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیی کوردستان 

بزووتنەوەی ئیسلامیی نەتەوەی کورد

بزووتنەوەی دیموکراتی بۆ تورکمانی کوردستان

پارتی یەکێتیی تورکمانیی عێراق

پارتی رزگاری نەتەوەی تورکمان

پارتی برایەتی تورکمان

پارتی پارێزگارانی کوردستان

 بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمانی لە کوردستان

بزووتنەوەی تورکمانی سەربەخۆ

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکارانی کوردستان 

پارتی گەلی تورکمانی عێراقی

پارتی هاوسۆزی تورکمانی کوردستانی 

بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان/ عێراق

کۆنگرەی رزگاریی کوردستان 

حیزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان/ عێراق

پارتی سەربەخۆی کوردستان
 
پارتی بنیادنانی دیموکراتی کوردستان

هاوپەیمانیی نیشتمانی

پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمان

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ی حوزەیراندا بەڕێوەدەچێت و بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی کۆرسی کۆتاکان نەمان و کورسییەکانی بۆ ١٠٠ ژمارە کەم کرایەوە و بڕیارە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژاردنەکە بەڕێوە ببات.



PM:02:35:06/03/2024