ئایدن مەعروف: بە لیستێک بەشداری هەڵبژاردن دەکەین

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە کۆنگرەیەکی ئاماژەی بەوەدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەکو بەرەی تورکمانی بە لیتسێک بەشداری دەکەن .

ئەمڕۆ شەممە، ٩ی ئازاری ٢٠٢٤، ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، لە کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند" بۆ چارەسەری گرفتەکان، ئێمە وەکو بەرەی تورکمانی پشتیوانی لە یەکڕیزی و یەکبوونی لایەنە سیاسییەکان دەکەین، و بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەکوک بەرەی تورکمانی بە لیتسێک بەشداری دەکەین، کە لەم کاتەدا بۆ ئێمە زۆر گرنگە".

ئایدن مەعروف وتی" وەکو بەرەی تورکمانی کوردستانی عێراق، ئێمە هەمووکات لەگەڵ ئەوەدابووین کە ئەو گرفتانەی هەیە لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، بەرێگای گفتوگۆ چارەسەر بکرێت، ئێمە وەکو لایەنی سیاسی تورکمانی و پێکهاتەی تورکمانیش، هیچ کاتێک لایەنێک نەبووین لە کێشەی نێوان لایەنە سیاسییەکان، ئێمە دەمانەوێت ببین بە فاکتەرێکی باش و سەرەکی بۆ چارەسەری گرفتەکان".

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ی حوزەیراندا بەڕێوەدەچێت و بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی کۆرسی کۆتاکان نەمان و کورسییەکانی بۆ ١٠٠ ژمارە کەم کرایەوە و بڕیارە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژاردنەکە بەڕێوە ببات.



AM:11:58:09/03/2024