لە هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەکرێت

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە ھەرێم ڕایدسەگەیەنێت" سبەینێ یەکشەممە بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدەین". 

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە ھەرێمی کوردستان، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئێوارەی سبەی یەکشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێم، بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان کۆدەبێتەوە و لە چەند شوێنێکی جیاوازی کوردستان چاودێری بینینی مانگ دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر بنەما و بەڵگە شەرعییەکان بڕیاری لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدرێت. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی سعودیە ڕۆژی دووشەممە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ی وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد. 

هەروەها هەفتەی ڕابردووش عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان رۆژی ١٢ی ئەم مانگەی وەک یەکەم رۆژی رەمەزان دیاریکردووە. 


PM:02:07:09/03/2024