لە کەرکوک باندێکی سپیکردنەوەی پارە دەستگیرکران

دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق ڕایدەگەیەنێت" باندێکی سپیکردنەوەی پارە لە سنووری پارێزگای کەرکوک دەستگیرکران". 

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" باندێكی سپیكردنەوە و دزەپێكردنی پارە لە سنووری پارێزگای كەركوك دەستگیرکراون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو باندە لە پێنج كەس پێكهاتوون و لە گوندی قەرەتەپەی سەر بە پارێزگای كەركوك دەستگیركراون کە لە رێگەی دروستکردنی هەژماری بانکیەوە دۆلاریان دەگەیاندە وڵاتانی دەرەوە بە رێگەی قاچاخ.


PM:07:51:10/03/2024