كاره‌بای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدەی ئەهلییهكانی بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان دیاریكرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاماژه بەوەدەکات، لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان، بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەی ئەهلی گەڕەكەكان دەگۆڕێت، بەپێی بەرنامەکە کە لە شەوی یەکەمی مانگی رەمەزانەوە جێبەجێدەکرێت بەم شێوەیە دەبێت:
–رۆژانە مۆلیدەکان لەکاتژمێر (١:٠٠)ی پاشنیوەڕۆ تا کاتژمێر (٥:٣٠) بەرەبەیانی کاردەکەن.
– بەپێی ئەم بەرنامە نوێیە بەیانیان (٦:٣٠) بۆ (٨:٠٠)ی بەیانی کارناکەن و رۆژانی هەینی و پشوەکانیش هەمان بەرنامە دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کارەبای سلێمانی ئاماژەی بە به‌رنامه‌ی کارپێکردنی كاره‌بای نیشتمانی نەکردووە به هاوڵاتیان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا.