ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا گۆرانییەکی لەیلای فەریقی دەڵێتەوە

گۆرانیبێژی دیاری کورد غەزەل مستەفا گۆرانییەکی هونەرمەندی گۆرانیبێژ لەیلای فەریقی دەڵێتەوە. 

غەزەل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تۆمارێکی ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە کە وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت غەزەل گۆرانییەکی بەناوبانگی هونەرمەند لەیلای فەریقی بە ناوی (بۆ دواجارە بەجێت دێڵم) دەڵێتەوە. 

غەزەل مستەفا خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و تەمەنی (٢٧) ساڵە، پاش بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی کورد ئایدڵ و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتای پڕۆگرامەکە، ناوبانگێکی زۆری بە دەست هێنا و لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەری تایبەت بە خۆیەتی.


PM:12:04:12/03/2024