ڤیدیۆ.. چۆپی فەتاح لەگەڵ کچەکەی گۆرانی (شەملێ) دەڵێتەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد چۆپی فەتاح لە نوێترین دەرکەوتنیدا گۆرانییەک لەگەڵ کچەکەی دەڵێتەوە. 

چۆپی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستاگرام)، تازەترین گرتە ڤیدیۆی خۆی لەگەڵ (لیڤیای) کچی بڵاوکردەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت چۆپی لەگەڵ کچەکەی بەشێک لە گۆرانی (شەملێ) دەڵێنەوە کە بوونەتە مایەی خۆشحاڵی بیسەر و بینەرەکانیان.

هاوکات چۆپی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەدا لە پۆستێکیدا دەڵێت" خۆشترین کاتەکانی ژیانم لەگەڵ خێزانە شیرینەکەم، لیڤیا گیان هاوڕێ جوانەکەی دایە گۆرانیە دڵخوازەکەی خۆی (شەملێ) دەڵتەوە لەگەڵما". 

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی (لیڤیا).


PM:12:10:12/03/2024