دادگای فیدراڵی: کشانەوەی دادوەرە کوردەکە کاریگەری لەسەر کارەنیان ناکات


بەرامبەر دەستلەکاركێشانەوەی دادوەرە کوردەکە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رایگەیاند" دەستلەکارکێشانەوەی دادوەر عەبدولرەحمان زێباری هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کارەکانیان نابێت".

 دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاردانەوەی دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرە کوردەکەدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" دوای ئەوەی داوەر عەبدولڕەحمان زێباری دەستلەکارێکشانەوەی خۆی راگەیاند، سێ ئەندامی تری دادگاکە وەک شوێن جێگرەوەی ئەو دیاریکراون".

دادگاکە دەڵێت" دەستلەکارکێشانەوەکەی هیچ کاریگەریەکی نەرێنیی لەسەر بڕیار و کارەکانی دادگای فیدراڵی دروست ناکات، لە چوارچێوەی یاساکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی بەردەوامی بە کارەکانیان دەدەن".

ئەمرۆ سێشەممە، دادوەر عەبدولرەحمان سلێمان، ناسراو بە عەبدولرەحمان زێباری، ئەندامی دادگای فیدراڵیی عێراق لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە دوای سێ ساڵ لە ئەندامبوونی لە دادگای فیدراڵی گەیشتووە بەو بڕوایەی بە مانەوەی وەکو دادوەر لە دادگا ناگات بەو ئامانجەی کاری بۆ دەکات و ناتوانێت بەرگری لە مافەکانی هەرێمی کوردستان بکات".

دادگای فیدراڵی ٩ ئەندامە، دوانیان کوردبوون یەکێتی و پارتی بە ناراستەوخۆ دەستیان هەبوو لە دانیاندا، ئەمڕۆش دادوەرێکیان کە لە پشکی پارتییە دەستیلەکارکێشایەوە، هەرچی یەکێتیەکەیە هێشتا وەک ئەندامی دادگاکە ماوەتەوە.



PM:03:47:12/03/2024