بەرشەلۆنە بڕە پارەیەکی خەیاڵی وەردەگرێت

 رۆژنامەی MDی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە سەرکەوتنی بەرشەلۆنە ئەمشەو بەرامبەر ناپۆلی  گرنگترە لەوەی تەنها سەرکەوتنێک بێت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ،چونکە  بڕە پارەیەکی زۆر وەردەگرێت..

بە قسەی رۆژنامەکە سەرکەوتن واتە بەرشەلۆنە گەرەنتی لانیکەم (15) ملیۆن یۆرۆ دەکات، کە لە بودجەی چاوەڕوانکراوی یانەکەدا بەلایەنی کەمەوە پێشبینیکراوە، بە هاتنی تیپەکە بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

هەروەها سەرکەوتنی ئەمشەو واتە بەدەستهێنانی (10.6) ملیۆن یۆرۆ، هەروەها ئەو تیپە لە یاریگای خۆیدا یارییەک ئەنجام بدات لە قۆناغی چارەکی کۆتایی واتە گەرەنتیکردنی (5) ملیۆن یۆرۆی ترە، بە کۆی گشتی (15) ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوێت.


یاری چوون لە ئیتاڵیا لە یاریگای مارادۆنا 1-1 بووە.


PM:08:53:12/03/2024