بە دەسترێژی گولـلە لە کەرکوک کوڕی بەرپرسی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ کوژرا.
عامر نووری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک،رایگەیاند" کاتژێر ٧:٣٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ٥٥ی ناوچەی دۆمێزی کەرکوک تەقە لە پۆلیسێکی نەهێشتنی تاوانی ناحیەی سلێمان بەگ کرا و کوژر".
وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک وتیشی" ئەو پۆلسیە کارەبای ماڵەکەی فیوزی کردووە و کاتێک چووە سرکێتی مۆلیدەکەی بەرزبکاتەوە، تەقەی لێکراوە و کوژراوە."
بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی کوژراوە کوڕێکی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگە بەناوی (موعتەز عەبدولوەهاب)، و تا ئێستاش هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە.