یەکێتی سەرۆکی قەوارەکەی بۆ هەڵبژاردن دیاری دەکات

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگی تاوتوێ کرد کە پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە گرنگترین پرسەکان بوو، هەروەها گفتوگۆکراوە کە بافڵ تاڵەبانی وەکوو سەرۆکی قەوارەی یەکێتی بێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەب سیاسی یەکێتی گفتووگۆکرا کە سەرۆکی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی وەکوو سەرۆکی قەوارەی یەکێتی بێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

سەرچاوەیەکی باڵا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لەوبارەیەوە بە (سپی) رایگەیاند" گفتووگۆ کراوە بۆ ئەوەی  بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی پڕۆسەی هەڵبژاردنی یەکێتی بۆ پەرلەمانی کوردستان لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بکات".

کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و چەند پرسێکی دیکە بەردەوامی دەبێت و لەوچوارچێوەیەشدا بڕیارە رۆژی هەینی ١٥ ئازاری ٢٠٢٤، جارێکی دیکە مەکتەبی سیاسی کۆببێتەوە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ی حوزەیراندا بەڕێوەدەچێت و بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی کورسی کۆتاکان نەمان و کورسییەکانی بۆ ١٠٠ ژمارە کەم کرایەوە و بڕیارە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژاردنەکە بەڕێوە ببات.



PM:10:31:12/03/2024