بەیانی ئەمڕۆ هەینی بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕوسیا دەرگاکانیان کردەوە، تاکو دەنگدەران لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕوسیادا دەنگ بدەن.
لە كاتژمێر (٨:٠٠)ی به‌یانی ئەمڕۆوە له نیمچه دورگه‌ی كامچاتكا و له ناوچه‌ی چوكۆتكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕوسیا بنکەکانی دەنگدان به‌ڕووی به‌ڕوی ده‌نگده‌ران كرانه‌وه كه ماوەی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
لەم هەڵبژاردنەدا چوار کاندید کێبڕکێ دەکەن، ئەوانیش ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ئێستای ڕووسیا وەک کاندیدێکی سەربەخۆ، کاندیدی (پارتی لیبراڵ دیموکراتی ڕووسیا) لۆنید سلۆتسکی، کاندیدی (پارتی شیوعی ڕووسیا) نیکۆلای خاریتۆنۆڤ و کاندیدی (پارتی شیوعی ڕووسیا) و کاندیدی (نوێ پارتی گەل) ڤلاسلاڤ داڤانکۆڤ، كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا ده‌كه‌ن.