كۆڵبه‌رێکی خه‌ڵكی پاوه دوای ٩ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا.
ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە" عه‌تا حسێنی كۆڵبه‌ری ته‌مه‌ن (٣٢) ساڵی خه‌ڵكی گوندی بله‌بزانی سه‌ر به شاری پاوه، دوای ٩ ڕۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرماشانی ڕۆژهەڵایەتی کوردستان، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه شه‌وی رابردوو گیانی له‌ده‌ستداوە".
هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، عه‌تا حسێنی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی ئازاری ٢٠٢٤ به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منیه‌كانی کۆماری ئیسلامی ئێران له كاتی كۆڵبه‌ریدا له سنوری نه‌وسود بریندارکرا، دوای روداوه‌كه‌ش به ئه‌مبوڵانس له نه‌خۆشخانه‌ی قودسی پاوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرماشان گواستراوه‌ته‌وه.