ڤیدیۆ.. هاوڵاتییەکی کورد لەلایەن باندێکی قاچاخچییەتی دەڕفێندرێت و بەتووندترین شێوە ئەشکەنجە دەدڕێت

هاوڵاتییەکی کورد لە لوبنان لەگەڵ هاوسەرەکەی لەلایەن باندێکی لوبنانی "قاچاخچی" ڕفێندراوە و تووشی لێدان و ئەشکەنجە بوو، باندەکە داوا دەکەن بنەماڵەکەی پاداشتێکی دارایی زۆر بدەن بۆ ئازادکردنی.

سەرچاوەیەک بە (سپی) راگەیاند" نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر، باندێکی لوبنانی کە لە چەند قاچاخچییەک پێکهاتبوون لە لوبنان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی (ئەحمەد محمد زولو، تەمەن ٤٥ ساڵ و نەسرینی هاوسەری)، خەڵکی ناحیەی شیحی سەر بە لادێی عەفرینن ڕفێندراون".

ئەو سەرچاوە تیشی" دوای ئەوەی لە نێوانیاندا(قاچاخچییەکە و هاوڵاتییەکە) ڕێککەوتن کراوە لەسەر بڕە پارەیەک بۆ ئەوەی کە هاوڵاتی (ئەحمەد و هاوسەرەکەی) بە کەشتی لە ڕێگەی دەریاوە گەشت بکات بۆ ئەوروپا، دواتر قاچاخچییەکە خۆی و هاوسەرەکەی ڕفێندراون و وای لێکردووە باوەڕی بەوە هەبێت کە ئەوان لە ڕێگادان بۆ گەشتکردن بۆ ئەوروپا، و شاردراونەتەوە و دەستبەسەرکراون".

ئەو هاوڵاتییە لەلایەن باندی ڕفێنەرەوە لێی دراوە و ئەشکەنجە دراوە، هەروەها شوێنەواری ئەشکەنجەدان لەسەر جەستەی دەرکەوتووە بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تایبەت بۆ (سپی) نێردراوە، دوای ڕفاندنی، باندەکە پەیوەندییان بە یەکێک لە کەسوکاری ئەحمەدەوە کردووە لە ئەوروپا و سەرەتا داوای دانی ڕۆیاڵیتی ١٠ هەزار دۆلاری ئەمریکییان کردووە ، دوای ئەوە بڕە پارەکە بۆ ٥ هەزار دۆلاری ئەمریکی کەمکرایەوە.

شایانی باسە تا ئێستا هاوڵاتی ئەحمەد و نەسیرینی هاوسەری  دەستبەسەر کراون و خانەوادەکەی بانگەواز لە حکومەتی لوبنان دەکەن کە دەستتێوەردان بکات و کوڕ و هاوسەرەکەیان لە باندی ڕفێنەرەکە ڕزگار بکەن.


PM:03:46:15/03/2024