ئینریکی چی دەڵێت لەسەر یاریەکەی بەرشەلۆنە

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاری سبەی پاریس سانجێرمان  دژی مۆنتپیلیە ئینریکی راهێنەری پاریس  باسی لە یاریەکەیان کرد دژی بەرشەلۆنە لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.


لەسەر رووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە راهێنەری پاریس سانجێرمان ئینریکی وتی : 
: ئێمە هەرگیز چامپیۆنزلیگمان نەبردۆتەوە، بەرشەلۆنە تیپێکی گەورەیە و یارییەکی قورس دەبێت.

 ئینریکی وتیشی : من کاری ڕاهێنەرایەتی چاڤی نازانم، بەڵام ئەو کارەکانی من دەزانێت چونکە من ڕاهێنانم پێکردووە، خۆزگە چاڤی و، گواردیۆلا، یان ئارتێتا ڕاهێنەرایەتیم بکردایە، کەسێکی وەک چاڤی ئەم ئاستەی هەیە و چەند جارێک پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێناوە.

لەکۆتایدا ئینریکی وتی: یاری ڕیمۆنتادا بەشێکە لە چیرۆکەکەم و زۆر شانازی پێوە دەکەم. لە وەڵامی پرسیاری ئایا یاری ڕیمۆنتادا بەرامبەر پاریس تایبەتترین یاریە لە ژیانی وەرزشیدا ئینریکی وتی: نەخێر، یارییەکی بێ کەڵک بوو، چونکە دوای ئەوە لەلایەن یۆڤانتۆسەوە دوورخراینەوە.


PM:04:25:16/03/2024