دوو رۆژه خه‌ریکه هاوسه‌نگی هێز له کوبانی به‌ته‌واوی به‌قازانجی کورد ده‌شکێته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌کیش ده‌ڵێت" کوبانی له‌بازنه‌ی مه‌ترسی رووخان ده‌رچووه".
له‌به‌ره‌به‌یانی 13 ی تشرینی یه‌که‌مه‌وه داعش هه‌موو هێزی خۆی خسته گه‌رو له رۆژ‌هه‌ڵات و باشوری رۆژ‌هه‌ڵات و ده‌روازه‌ی ( بینار) پڕ‌سۆزی، نێوان تورکیا‌و کوبانیه‌وه هێرشی کرد، به‌ڵام له‌هه‌ر سێ قۆڵه‌که‌وه له‌به‌رامبه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه و کاریگه‌ری بۆردومانی فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانان شکان.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌مشه‌و له کاتژمێر 8 تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه فرۆکه جنگیه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی بنکه‌کانی داعش ده‌که‌ن له‌کوبانی و چوارده‌وری له‌کاتێکدا شه‌ڕی زه‌مینی هێرش و دژه هێرش که‌مه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له‌به‌ره‌ی شه‌ڕی ده‌روازه‌ی پڕ‌سۆزی نێوان کوبانی و تورکیا تا ئێستا ته‌رمی کوژراوه‌کانی داعش که‌وتوون‌و رۆژنامه‌نووسان که له‌ودیوی سنوره‌وه‌ن له‌دووره‌وه وێنه‌یان ده‌گرن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا چیتر چه‌کدارانی داعش ناتوانن هێرش بکه‌ن، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌گه‌ر له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا کوبانی مه‌ترسی رووخانی له‌سه‌ر بووبێت" ئێستا له‌و بازنه‌ی مه‌ترسیه ده‌رچووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه درێژه‌ی پێداو وتی" ئه‌گه‌ر هێرشیش بکه‌ن ئه‌و هێزو توانایه‌ی ئه‌وسایان نه‌ماوه، له‌کاتێکدا دوو رۆژه گورزه ئاسمانییه‌کان زۆر کاریگه‌رن و هاوکات شه‌ڕڤانانیش زۆر له‌جاران وره‌یان به‌رزتره".