دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی کرێکارانی سلێمانى دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت" پێویستە سبەینێ کرێکارانی خانەنشینکراو سەردانی بانکی مەڵکەندى بکەن بۆ وەرگرتنی ھەردوو مووچەی مانگی (١ و ٢)ی ئەمساڵ". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران/ سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی (ناوخۆی ھەرێم) دەکاتەوە کە سبەینێ دووشەممە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کرێکارانی خانەنشینکراو دەتوانن سەردانی بانکی مەڵکەندى بکەن بۆ وەرگرتنی ھەردوو مووچەی مانگی (١) و (٢)ی ئەمساڵ. 


PM:07:50:17/03/2024