لە کەلار كەسوكاری نەخۆشێك دوو كارمەندی نەخۆشخانەیەک بریندار دەکەن

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار كەسوكاری نەخۆشێك هێرشیانکردە سەر چەند كارمەندێكی نەخۆشخانەكە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندارن". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی شەوی یەکشەممە ١٧ی ئازای ٢٠٢٤ کەسوکاری نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار لەگەڵ دوو کارمەندی نەخۆشخانەکە دەبێت بە شەڕیان لە ئەنجامدا دوو گەنج کە برای یەکترن پەلاماری دوو کارمەندی بەشی ئیدارەی نەخۆشخانەکە دەدەن و برینداریان دەکەن". 

لە ڕاگەیەندراکەدا ئەوەش هاتووە" دوای سکاڵای دوو کارمەندەکە بە بڕیاری دادوەر پۆلیس هەردوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ه م ش) لە دایکبووی ٢٠٠٥ و (ه م ش) لە دایکبووی ١٩٩٤یان دەستگیرکرد و ئێستا بەپێی مادەی (٢٢٩) لە یاسای سزادانی عیراقی بەندکراون". 


AM:12:01:18/03/2024