رۆژنامەی MDی کەتەلۆنی کلیلی باشتربوونی ئەم دواییەی بەرشەلۆنە ئاشکرادەکات کە تێیدا دوو قورسترین یاری دژی یانەکانی ناپۆلی و ئاتلەتیکۆمەدرید بردەوە.
رۆژنامەکە بەحەوت خاڵ روونیدەکاتەوە بۆ یانەکە ئاستی بەرزبووەتەوە کە ئەمانەن...
1️⃣ کاریگەری ڕاگەیاندنی ڕۆیشتنی چاڤی.
2️⃣ شۆڕشی لاوان (لامین - کۆپارسی - فۆرت - فێرمین).
3️⃣ گەڕانەوەی بەهێزی بەرگری لەگەڵ گەڕانەوەی تیرشتیگن.
4️⃣ لیڤاندۆڤسکی "یەکلاکەرەوە”.
5️⃣ ئەوانەی ئەزمونیان هەبوو ئاستی خۆیان وەرگرتەوە (گوندۆگان - ئاراوخۆ - کۆندێ).
6️⃣ یەکگرتوویی تیمەکە.
7️⃣ ئامادەکاری جەستەیی باش.