کۆمسیۆن کۆنگرەی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستانی پەسەندکرد

پاش ئەوەی دوێنێ یەکشەممە پەیوەندی ئیسلامی کوردستان کۆنگرەی بەست، کۆمیسیۆنی باڵای عێراق کۆنگرەکەی پەسەندکرد.

کۆنگرەی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کۆنگرەی بزوتنەوەکە بە سەرکەوتووی ئەنجامدراوە و لەلایەن نوسینگەی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە کۆنگرەکە پەسەندکراوە و لە ئێستاشدا هیچ گرفتێکی یاسایی دروست نەبووە". 

لە راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆنگرەکە بە زۆرینەی دەنگ کامیل حاجی عەلی وەک رابەری گستی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی هەڵبژێردراوە. 

ئەوەش هاتووە" لە کۆتا بڕگەی بەرنامەکانی کۆنگرە، بەشێوەی نهێنی هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کرا و تێیدا ٣٤ ئەندام هەڵبژێردران". 

ساڵی ڕابردوو کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەڕێوەچوو کە تێیدا عیرفان عەبدولعەزیز بە رابەر هەڵبژێردرایەوە، بەڵام باڵی کامیل حاجی عەلی کۆنگرەکەیان بایکۆت کرد و بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیان پێکهێنا.


PM:07:17:18/03/2024