یونامی: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێم زۆر پێویستە

نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە رۆژی ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ کارێکی گرنگە". 

نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق (یۆنامی)، ئەمشەو دووشەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" ئاگاداری بڕیارەکەی ئەمڕۆی پارتی دیموکراتی کوردستانین، هەروەها ئاگاداری بڕیارەکەی مانگی پێشوی دادگای فیدڕاڵین". 

ئاماژە بەوەشکراوە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن لە بری ئەوەی قەیرانی دیکە بێتە ئاراوە، لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک کار بکەن و بگەن بە چارەسەری کێشەکان. 

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ١٠ی مانگی حوزەیران کارێکی گرنگە.

هەروەها لای خۆشیەوە ئالینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووە" نیگەرانین لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پارتییەوە، داوا لە حکومەتی هەرێم و عێراق دەکەین دڵنیایی بدەن کە هەڵبژاردنەکان ئازاد و دادپەروەر و شەفاف دەبن". 


PM:10:10:18/03/2024