بازرانى جەخت لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکى پارتى لەگەڵ سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بە وەکالەت کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە کرایەوە كە تێیدا مافی سەرجەم پێكهاتەكان لە هەرێم زامن بكرێت.

بارەگاى بارزانى، ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت كرد". 

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" لە دیدارەكەدا، دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی تاوتوێ كران و جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و دەستووری كرایەوە كە تێیدا مافی سەرجەم پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان زامن بكرێت". 

بارەگاى بارزانى ئاماژەى بەوەشکردووە، هەر لە دیدارەكەدا باس لە مافە دەستوورییەكانی سەرجەم پێكهاتەكان كرا.


PM:09:03:19/03/2024