گورزێکی زۆر گەورە بەر ریاڵ مەدرید کەوت

رۆژنامەنەوس ماریۆ کۆرتیگانا بڵاویکردۆتەوە،    کۆرتوا تووشی پێکان بووەتەوەو بڕیارە  نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

 بە قسەی سەرچاوەکە، پێشبینی دەکرێت دەستێوەردانێکی سادە بێت بە بەراورد بە ئاڵۆزی نەشتەرگەرییەکەی پێشوو لە هاویندا، بە ئامانجی پاککردنەوەی شوێنی تووشبوونی بە پێکانەکەی پێشووی.

 لە راهێنانی ئەمڕۆدا تیبۆ کۆرتوا بە شێوەیەکی ڕۆتینی لەگەڵ تیپەکەدا مەشقی دەکرد، خێرایی زیاتر و هەستێکی خۆشی بەدەستهێنا، ئەژنۆی چەپ وەڵامی چاکبوونەوەی دایەوە و هیچ ترسێک نەبوو، هەموو شتێک بە باشی بەڕێوە دەچوو.  پاشان، لەناکاو وا دیار بوو درزێک لە ئەژنۆی ڕاستیدا پەیدا بووە.  هەستی بە ئازارێکی بەهێز کرد لە ئەژنۆی ڕاستیدا.

دواتر  پشکنینەکان پێکانەکەیان پشتڕاست کردووەتەوەو بەم نزیکانە دەبێت دیاری بکرێت کە چ چارەسەرێکی بۆ پەیڕەو بکرێت

 تیبۆ کۆرتوا تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، لونین تا کۆتایی ئەم وەرزە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەی ڕیال مەدرید دەبێت.



PM:09:13:19/03/2024