کاساس باسی یاریەکەی فلیپین دەکات

کاساس راهێنەری عێراق لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی پێش یاری فلیپن کە سبەی پێنجشەممە لە رکابەرییەکانی گروپی Fکاتژمێر 10:00ئەنجام دەدرێت.

سەرەتا کاساس وتی:" یارییەکی قورس دەبێت چونکە بە یارییەکی سەرکەوتن دادەنرێت بۆ قۆناغی داهاتوو پەیامی من بۆ هاندەران ئەوەیە کە ئێمە بەردەوام کاردەکەین بۆ ئەوەی شانازی بە تیپەکەیانەوە بکەین، دەبێت بەردەوام پشتگیری تیپەکە بکەن، پەیامی من بۆ یاریزانەکان ئەوەیە کە یارییەکی ئاڵۆزی نێودەوڵەتییە، هیوادارم لە کاتی خۆیاندا بن .

وتیشی" ئێمە ژمارەیەکی پێویستمان هەیە لە هێڵی پێشەوەی هێرشبەر و تیپەکە دەبێت یەکگرتوو بێت، ئیسپانیا بەبێ هێرشبەر ئەوروپای بردەوە،تیپەکەمان هێرشبەرییە و پشت بە هێرشبردن دەبەستین، لەم جۆرە تیپەشدا ڕەنگە هەندێک هەڵەی بەرگری ڕووبدات، ئەو گۆڵانەی بەرامبەر ئێمە تۆمار دەکرێت تەنها لە ئەستۆی بەرگریدا نییە، ئەمە ئەرکی سەرجەم یاریزانانی تیپەکەیە بە بەرگری و ناوەڕاست و هێرشبەریشەوە، تیپەکەمان تیپێکی هێرشبەری سەرگەردان و سەرگەرمییە، لە سەرگەرمیشدا ڕەنگە تۆ گۆڵ تۆمار بکەیت و ئەمەش شتێکی ئاساییە .

لەکۆتایدا وتی:" پەیامەکەم ڕوونە لە هەڵبژاردەی عێراقدا هیچ شوێنێکی تەرخانکراو بۆ هیچ یاریزانێک نییە، دەرگاکانیش کراوەن بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە یارییەکی باش ئەنجام بدەن، ئێمە دەمانەوێت هەمووان لە دۆخێکی باشدا بمێننەوە، هیوادارم ئەرکی من لە هەڵبژاردنی یاریزانان قورس بێت چونکە ئەوە مانای ئەوەیە کە کێبڕکێ لە نێوان یاریزانەکاندا هەیە.


PM:05:20:20/03/2024