کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا بەرەو چارەسەر دەچێت

کێشەی مووچەی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی بەرەو چارەسەر دەچێت و سەردانی سودانیش بۆ ئەو پرسەو پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " کێشەی مووچەی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراقدا بەرەو چارەسەر دەچێت و گەر کرا لەم مانگەوە بە کۆد ناوی کارمەندانی ئەو هێزانە دەنێردرێت بۆ بەغدا تا مووچەکانیان بۆ خەرجبکرێت، گەر نا ئەوا بە میکانیزمی تر بۆ مانگی داهاتوو رێکدەخرێت. 

ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دارایی عێراق بە سێ وەجبە تا ئێستا نزیکی ٦٠٠ ملیار دیناری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی ناردووەو، کەمهێنانەکە نزیکی ٣٤٠ ملیارە وەک حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە کە ئەوەش لە داهاتی ناخۆ دابیندەکرێت، بەتایبەتی کە حکومەتی هەرێم ماوەی نزیکەی پێنج مانگە تەنها یەک مووچەی دابەشکردووەو داهاتێکی بەرچاوی ناوخۆی لەلای کەڵەکە بووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەگەر زۆرە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی ماگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم رابگەیەندرێت.



AM:12:14:22/03/2024