سەرکردەیەکی پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە بایکۆتی هەڵبژاردنیان نەکردووە و تەنیا تێبینییان هەیە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٢ ی ئازاری ٢٠٢٤ نوری حەمە عەلی سەرکردەی پارتی لە وەڵامی پەیامنێری ( سپی ) کە پرسیاری کرد ئایا بەشداری هەڵبژرادنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن؟، وتی" ئێمە نەمانوتووە بایکۆتی هەڵبژرادن دەکەین، ئێمە تێبینیمان لەسەر پرۆسەکە هەیە".
ئاماژەی بەوەشداوە کە لە بەیاننامەکەیاندا پەیامەکەیان روون و ئاشکرایە.
ئەو سرکردەیەی پارتی سەبارەت بە ژمارەی کورسییەکانی پارتی وتی" ئێمە تا ئێستە یەکەم بووین و لەمەودواش یەکەم دەبین".
ئەو قسانەی نوری حەمەعەلی لە کاتێکدایە کە رۆژی ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" لە سۆنگەی تێگەیشتنمان لە پێگە و بەرپرسیارێتیی مێژوویی، لە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین کە بەشداریی هەڵبژاردنێکی بە نایاسایی و نادەستوری و لە سایەی سیستمێکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت، نەکەین".