کەمێک پێش ئێستا کاسبکارانی بازاڕى لەنگەى هەولێر گردبوونەوە و شەقامى ١٠٠ مەتریان داخست کە لە گردبوونەوەکەدا داوای قه‌ره‌بووی سووتانی بازاڕه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ خاوەن دوکانەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر بەهۆی ئەوەی دوای سوتانی دوکانەکان تا ئێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە، گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
لە ئێستادا خۆپیشاندەرانی ناڕازی شەقامى سەرەکی ١٠٠ مەتریان بەڕووی شۆفێراندا داخستووە و وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکان بڕیاربوو حکومەت بازاڕەکە نۆژەن بکاتەوە، بەڵام تا ئێستا قەرەبووی سووتانی بازاڕەکەیان نەکراوەتەوە.
جەختیش دەکەنەوە کە به‌رده‌وام ده‌بن له دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان تا قه‌ره‌بووی سوتانی بازاڕه‌كه‌یان دەکرێتەوە.
کۆتایی مانگی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە کە بەهۆیەوە زیانێكی زۆری ماددی به‌ر كاسبكار و خاوه‌ن دوكانەکانی بازاڕه‌كه كه‌وت.