بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە. 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی ئاکرێ، ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" بەهۆی ئەوەی شەپۆلی بارانبارین هەرێمی گرتووەتەوە و بەردەوامە، بە جۆرێک بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر بە بەردەوامی باران باریووە هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە لە ماڵەکانیان بمێننەوە". 

لە راگەیەندراوەکەدا بەرگری شارستانی ئاکرێ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە گوندی مام خەلیفەی سەر بە ناحیەی گردەسێن، گردێک رۆچووە و زیانی بە دیواری ماڵی هاوڵاتییەک گەیاندووە.


PM:03:47:23/03/2024