کانسێلۆ هێرشی توند دەکاتە سەر گواردیۆلا

کانسێلۆی یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی کە ئێستا بە خواستن بۆ بەرشەلۆنە یاری دەکات،هێرشی توند دەکاتە سەر گواردیۆلاو بە درۆزن ناوی دەبات لەسەر ئەو قسانەی بەرامبەری کردوویەتی.

ئەمە تەواوی چاوپێکەوتنەکەی کانسێلۆیە....

جواو کانسێلۆ: "پەشیمان نیم لە چوونم بۆ بایرن میونشن تەنانەت دوای ئەوەی مان سیتی نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا”.

 کۆمێنتەکان دەربارەی ناڕازیبوونت لە دانیشتن لەسەر کورسی یەدەگ و هەڵسوکەوتەکانت بەرامبەر بە یاریزانەکان لە مان سیتی؟

 کانسێلۆ: من پێم باشە بزانم کە ڕاستیەکان دەڵێم، چونکە هەست بە باشی دەکەم لەو کارەی کردوومە، من کەسێکی شەفافم، هەرگیز درۆ ناکەم، ژیان بەردەوام دەبێت و هیوادارم شتەکان بە باشی بەڕێوە بچن، چونکە کاتێک لەوێ بووم چێژم لێ وەرگرتووە بۆ تۆپی پێ و تیپەکە”.

 جواو کانسێلۆ: پێموایە مانچستەر سیتی کەمێک بێ منەت بوو بەرامبەرم، چونکە من یاریزانێکی زۆر گرنگ بووم لەوێ.


 گواردیۆلا دڵخۆش نەبوو بە هەڵسوکەوتەکانت لە تیپەکەدا لە وەرزی بردنەوەی سێ  نازناوی تیپەکە؟

 جواو کانسێلۆ: "درۆ دەگوترا! من هەرگیز هاوڕێیەکی خراپ نەبووم بۆ ئەوان و دەتوانیت پرسیار لە ناتان ئاکێ یان ڕیکۆ لویس بکەیت، من هیچ باڵادەستی و کەمتەرخەمییەکم نییە بەرامبەریان، بەڵام ئەوە بۆچوونی ڕاهێنەرەکەیە."


 کانسێلۆ: من مامەوە، چونکە ئەمە ڕاست نییە، پێموایە مانچستەر سیتی کەمێک بێ منەت بوو لەگەڵم کاتێک ئەو قسەیەی کرد، چونکە من یاریزانێکی زۆر گرنگ بووم لەو ساڵانەی لەوێ بەسەرم برد.


 جواو کانسێلۆ: شتگەلێک هەیە لەبیرت ناچێتەوە، من ژن و کچەکەمم بەتەنها لە ماڵەوە بەجێهێشت، بە ترسەوە کاتێک،دزی لەماڵەکەم کرا، خەڵک تەنها ئەمەیان لەبیر دەبێت، چونکە  گواردیۆلا زۆر زیاتر لە من دەسەڵاتی هەیە کاتێک شتێک دەڵێت".


 جواو کانسیلۆ سەبارەت بە مان سیتی دەڵێت: هەرگیز شکستم نەهێنا لە پابەندبوونم بە یانەکە و هاندەرانەوە، هەمیشەش هەموو شتێکم دەدا، ئەو کاتەم لەبیرە کە دزیم لێکرا و هێرش کرایە سەرم و ڕۆژی دواتر لە یاریگای ئیمارات بەرامبەر ئارسناڵ یاریم دەکرد. ”


PM:07:05:24/03/2024