کاروان یاروەیس: پرۆژەی هەژماری من دوو کێشەی گەورەی هەیە، کە چارەسەرکردنیان ئەستەمە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، هەژماری منی حکومەتی هەرێم دوو کێشەی سەرەکی هەیە و بەپێی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی چارەسەرکردنیان ئاستەمە.

کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە" ئەمڕۆ وەفدێکی (هەژماری من) بەمەبەستی خستنەرووی وردەکاری پرۆژەکەیان هاتنە ئەنجومەنی نوێنەران، پێیمان راگەیاندن پرۆژەی (هەژماری من) دوو کێشەی گەورەی هەیە، کە چارەسەرکردنیان ئەستەمە".

ئاماژەی بەوەشداوە، کێشەکانی هەژماری من کە بەربەستە عێراق کاری پێبکات بریتین لە :

یەکەم: کێشەی یاساییە، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی «تەوتین» لەڕێگای بانکە فیدرالیەکانەوە دەکرێ واتا (TBI، رەشید، رافیدەین) نەک بانکی تر.

دووەم: متمانەی خەڵک، مووچەخۆرانی هەرێم ئەم پرۆژەیە رەت ئەکەنەوە، لەپرۆسەی بانکیدا متمانە لەنێوان بەشداربو و بانک زۆر گرنگە، وە مووچەخۆر هەقی خۆیەتی بتوانێ چ بانکێک هەڵدەبژێردێت.

ئەمە لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم( ماوە بۆ درێژکراوە)، مەسرور بارزانی لە ئێوارەخوانێکدا لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر ڕایگەیاند" سبەینێ بڕیاری گرنگ لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەدەین".


PM:09:08:26/03/2024