بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی دڵ پەیامێک ئاراستەی ستافەکەی دەکات


بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی دڵ لە سلێمانی،دکتۆر سەرخێڵ ئاراز داوایەک ئاراستەی ستافەکەی دەکات و دەڵێت" بەهۆی قەیرانی دارای، کارمەندان بەشێکی زۆری سێکتەرەکانی تەندروستی بایکۆتی دەوامیان کردوە بەڵام ئەوبەشانەی حاڵەتی کتوپڕی تەندروستین لەهەستکردن بە مرۆڤایەتی بەردوامن لەدەوامکردن".

د.سەرخێڵ ئاراز، لە پەیامەکەیدا داوای خۆڕاگری لە کارمەندانی بەشەکەی دەکات و دەڵێت لە پێناو مرۆڤایەتیدا هاوکاربن و کاری سەنتەری دڵ نەوەستێنن وەک هەموجارانی تر هەڵویستی نەمەردیان هەبووە.

دەقی پەیامی د.سەرخێڵ ئاراز، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی دڵ لە سلێمانی.

ئەمکاتەتان باش 

ئاشکرایە ئەم دۆخە ناهەموارەی موچە خۆرانی تێکەوتوە بارگرانی وژیانی هەموانی سەخت کردوە لەهەمان کاتدا بەرپرسیارێتی قورستر لەسەر شانی هەموانە بەتایبەت ئێمە وەک نەخۆشخانەی دڵ کە گرنگ و شوێنێکی هەستیارە هەموان بەرپرسیارین لەو نەخۆشانەی سەردانمان دەکەن کە بەشێک لەوانە کەسوکاری ئێمەن.

 وەک بەڕێوەبەرو بەڕێوەبەری کارگێری و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیو بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەهەوڵی چڕداین ئومێدێکی زۆرمان هەیە بەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کێشەکان چارەسەربیت

خۆراگربن دڵنیابن ئەم داواکاریەمان لەبەر نەخۆشەکانمانە وەک هەمیشە هەڵویستی نەمەردیتان هەبوەو هەر ئەوەشتان لێچاوەڕوان دەکریت دڵنیابن پشت بەخوا ئەم دۆخە تێئەپەڕیت.

ئەوەی لەسەرشانی ئێمەبیت وەک ئیدارەی نەخۆشخانە بەواجبی خۆمانی ئەزانین و جێبەجێی دەکەین تکا لەکارماندانی دڵسۆزمان دەکەین هاوکاری ستافەکانتان بکەن بەجۆرێک کار لەسەر خزمەتگوزاری نەخۆش نەکا.

دڵنیاین ئەرکی سەرشانی ئێوە قورستر دەبیت وەک لێپسراوی بەشەکان لەوەش دڵنیاترین کە ئێوە زۆر لەوەگەورەتر ئەم بەرپرسیاریتیە هەڵدەگرن.

خودا هەمولایەک سەلامەتکا
خودای گەورە خۆی فەرمویەتی
"فَإِنَّ مَعَ الْعُسْڕ یُسْرًا إِنَّ مَعَ الْعُسْڕ یُسْرًا"
ئەوە بەڵێنی خودایە



PM:02:27:27/03/2024