کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق سبەینێی وەک دوا وادە داناوە بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدان و لیست و ھاوپەیمانێتیەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و وادەکەش درێژناکاتەوە و وتەبێژی كۆمسیۆن دەڵێت" نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ران به‌پێی ستانداردی جیهانی، پێویسته له‌نێوان %٩ بۆ %١٥ بێت، كه‌بێگومان له هیچ پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ڕێژه‌یه".
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوا وادە بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدانی ھاوپەیمانییەتییەکان و لایەنە سیاسییەکان و ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری لە ھەڵبژاردنی ٢٠٢٤ ی پەرلەمانی کوردستان بکەن، کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی پێنج شەممە دەبێت و وادەکە درێژ ناکرێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەپێی بریاری سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لە ١٠ ی حوزەیرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت و پرۆسەکەش لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەرێوەدەچێت.
لای خۆشیەوە، جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆن ڕایگه‌یاندووە" نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ران به‌پێی ستانداردی جیهانی، پێویسته له‌نێوان %٩ بۆ %١٥ بێت، كه‌بێگومان له هیچ پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ڕێژه‌یه".
ڕاشیگەیاندووە" له‌دوای به‌دواداچوون و پشتبه‌ستن به بڕ‌یاره‌كانی دادگای فیدراڵی بۆ پرسی كورسییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ركه‌وت ٧٩٧٢٩ ده‌نگدەر له‌پارێزگاكه هه‌ن، به‌وپێیه‌ش هه‌ڵه‌بجه ٣ كورسی به‌رده‌كه‌وێت، هاوكات ٥ بنكه‌ی تۆماركردنیشی ده‌بێت".
جومانه غه‌لای وتیشی" كۆمسیۆن هاوڕ‌ایه له‌گه‌ڵ داواكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كه پێویسته له‌دوای هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامی كۆتایی وێستگه‌كان بڵاوبكاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین".