تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە

دوای زیاتر لە هەفتەیەک ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ تەرمی یەکێک لە بێسەروشوێنبووەکانی لافاوەکانی شاری دهۆك دۆزرایەوە. 

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە" ئەمڕۆ تەرمی یەکێك لەو هاوڵاتیانەی بەر لافاوەکەی دهۆک کەوتبوون لە گەڕەکی حەی عەسکەری دۆزراوەتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تەرمەی دۆزراوتەوە تەرمی یەکێک لەو دوو کەسەیە کە لە لافاوەکەدا بێسەروشوێنبوون، لە ئێستاشدا تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمەکەی دیکەشدا.

ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و لافاو ناوچەکانی هەرێم و بەتایبەت سنوری پارێزگای دهۆکی گرتەوە کە بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار خانوو و ٢٠٠ ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوت.


PM:01:32:28/03/2024