لە بەرزاییەکانی سنووری رۆژهەڵات بەهۆت بەربوونەوە ٢ کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و بە لانیکەم ٦ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو کوڵبەر لەکاتی کۆڵبەریدا بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و ٢ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
هاوکات هەنگاو ئاماژەی بەوەشداوە کە ٤ کۆڵبەری دیکە لە سنووری نەوسود بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانەوە بە سەختی بریندار بوون و بە فریاکەوتنی خێرای ئاسمانی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پارێزگای کرماشان گواستراونەوە کە بارودۆخی تەندروستی یەکێک لە کۆڵبەرەکان ناجێگیرە.