ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا کە بڵاوكردووەتەوە رایگه‌یاند" كه توانیویانه سه‌یرترین شێوازه‌كانی قاچاخچێتی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاشكرا بكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌شیان ده‌ستگیركردووه كه تێوه‌گلاون".
ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت" تۆمه‌تباران به‌شێك بوون له تۆڕێكی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان كه له (١١) كه‌س پێكهاتوون و له پارێزگاكانی (به‌سره، به‌غدا، دیوانیه، و كوت) چالاك بوون".
وتیشی" له‌سه‌ره‌تادا مه‌فره‌زه‌كانمان توانییان ئه‌ندامێكی بانده‌كه به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیربكه‌ن، كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانه له نێوان پارێزگاكاندا، دواتر تۆمه‌تباره‌كانی تر ده‌ستگیركران".
ئاماژەی بەوەشداوە كه هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه كه له‌ناو گوێزدا شاردراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له سه‌یرترین شێوازه‌كانی شاردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر.