هەنگاوێکی نوێی بەغداو ئەنقەرە زەرەر لە هەرێم دەدات

باڵیۆزخانەی عێراق لە توركیا ڕایگەیاند" دەست بە گفتوگۆ دەکرێت لە نێوان بەغداو ئەنقەرەدا بە ئامانجی كردنەوەی بەندەرێكی نوێ".

لە ڕاگەیەندراوێكی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەردا هاتووە، شاندێكی عێراق بە سەرۆكایەتی (ناسر ئەسەدی) ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری گواستنەوەو ئەندامێتی (یونس خالد جەواد) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسن و (سەفا جەبار ناسر) بەڕێوەبەری گشتی پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و (ئەحمەد جاسم موحەمەد) نوێنەری دەسەڵاتی گومرگ، لەگەڵ لایەنی توركیدا كۆبوونەتەوە.

لە كۆبوونەوەكاندا گفتوگۆکراوە لەسەر هەوڵەكان بۆ كردنەوەی دەروازەیەكی نوێی سنووری نێوان هەردوو وڵات و ڕێككەوتن لەسەر جێبەجێكردنی ڕێگای شەمەندەفەرو ڕێگاوبان كرا.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكاندا هەردوولا كۆنووسی كۆبوونەوەكەیان واژۆ كرد كە ئەو خاڵانەی لەخۆگرتبوو كە لە كۆبوونەوە تەكنیكییەكاندا لەسەری ڕێككەوتبوون، جگە لە ئەنجامدانی كۆبوونەوە مانگانە.

هەندێک ناوەندی میدیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن كردنەوەی ئەم دەروازە نوێیە گورزێكی بەهێزدەبێت لە ئابووری هەرێمی كوردستان.



AM:12:32:30/03/2024